نێ/ دەسبەسەرکرانی لاوێكی خوێندكار به‌ برینداری

١ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٢١:٢٠
هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە گوندی نێ هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک و پاش لێدان، دەسبەسەریان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی نێ سەربە شاری مەریوان، هێزەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەکی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە و پاش كه‌وتنه‌ به‌ر لێیدان و ئه‌شكه‌نجه‌، به‌ برینداری ده‌به‌سه‌ر كرا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوانەوە ڕایگەیاند، "ئارێز دانش" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و لە کاتێکدا کە یەکێک لە لاقەکانی ناوبراویان شکاندووە، دەسبەسەریشیان کردووە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئارێز دانیش، ناوبراوی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مەریوان نەشتەرگەریی بۆ کرا. هەواڵنێری هەنگاو لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند، هەنووکە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم نەخۆشخانەکەیان خستووەتە ژێر چاودێریی خۆیان و ڕێگری لە هەر چەشنە پێوەندییەک لەگەڵ ئارێز دەکەن. ئارێز دانش خوێندکاری زانینگەی پەیام‌نووری مەریوانە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە