لە سێدارە دانی ١٣٨ هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ٩٥+ ناسنامە

٥ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٠:٤٩
هەنگاو: لە ساڵی ڕابردوودا ١٣٨ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە ماڵپەڕی هەنگاو لەمەڕ ئاشکارکردنی حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، ناوەکانیان بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو لە ساڵی ڕابردووی هەتاویدا، سزای سێدارەی ١٣٨ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران جێ‌بەجێ کراوە. ــ لەو ١٣٨ کەسە یەکێکیان ژن و ئەوانی دیکەش لە ڕەگەزی پیاو بوون ــ لە سێدارە دانی دوو زیندانیی سیاسیی لە بۆکان و کرماشان ــ ٩٠ کەس لەو زیندانییانە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون ــ ٢٢ کەس لەو زیندانییانە، چالاکی مەزهەبی بوون ــ ١٧ کەس لەو زیندانییانە بە تۆمەتی کوشتی بە ئەنقەست و دەستدرێژیی جینسی لە سێدارە دراون ــ ٧ کەس لەو زیندانییانە لە پێش چاوی گشتیی خەڵکەوە حوکمەکەیان جێ‌بەجێ کراوە ــ زیاترین حاڵەت لە زیندانی ئورمیە بوو کە ٥٥ حاڵەت تۆمار کراوە ــ لە زیندانەکانی کەرەج و سەڵماس بە ڕیز ٢٥ و ٦ هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون ــ ٤٨ کەس لەو زیندانییانە خەڵکی ئورمیە بوون ــ ٢٤ کەس لەو زیندانییانە خەڵکی سنە بوون ــ شارەکانی سەقز و سەردەشت هەر کام بە ٦ ئیعدام، پاش سنە و ئورمیە زیاترین ڕێژەیان بەر کەوتووە ناو و نازناوی تەواوی ئەو زیندانییە کوردانە لەگەڵ تۆمەت، ڕێکەوتی لە سێدارەدران و شاری زێدیان و هەروەها شوێنی جێ‌بەجێ‌کرانی حوکمەکەیان، بەم چەشنەیە. 11 2 33 44 55 66 کەڵوەرگرتن لەم ئامارە بە ئاماژە کردن بە سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگە پێ دراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە