سەقز.. بانگێشتی بەربڵاو بۆ ناوەندە ئەمنیەکان و هەڕەشە لە چالاکانی مەدەنی
٥ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٧:٣٢
هەنگاو: دوای بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سەقز، ڕێژەیەکی بەرجاو لە چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە بانگهێشتی ناوەند ەئەمنییەکان کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، لەنێوان ڕۆژانی سێشەممە هەتا پێنجشەممە ٢ هەتا ٥ی خاکەلێوە، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی (ئایچی) شاری سەقز، ڕێژەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سەقزی لەلایەن ناوەند ئەمنیەکانی ئەو شارەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.
ناسنامەی ١٠ کەس لەو چالاکانی کە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کراون و بۆ (هەنگاو) ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سەید عەلی حوسێنی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە.
٢_ لوقمان قوڕەیشی کوڕی مەلا مەحیەدین و خەڵکی گوندی ئایچی.
٣_ حەسەن سەلیمی
٤_ خالید ڕەحیمی لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی ئایچی.
٥_ عەتا ڕەحمان زادە ناسراو بە عەتا شمشاڵ خەڵکی سەقز.
٦_ محەمەد عابدی، مامۆستای موسیقا.
٧_ کچی محەمەد عابدی
٨_ ئازاد بەیگ نیا.
٩_ سڵێمان عەبدی، مامۆستای هونەرستانی پیشەیی و یەێک لە سیما ناسیاو دیارەکانی سەقز.
١٠_ مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی پێش نوێژی کوندی کانی نیاز.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسانە بە شیوەی بە کۆمەڵ بانگهێشت و جیاجیا لێپرسینەوەیان لێکراوە.