کچە کوردیکی بەندکراو بۆ خامنەیی: لە گرتووخانە دەستدرێژی کراوەتە سەرم

٦ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٣:٢٨
هەنگاو: نووسینی نامەیەک لەلایەن ئەفسانە بایزیدی بۆ خامنەیی، لێدان و ئەشکەنجەی ئەو زیندانییەی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە لێ کەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی )هەنگاو)، ئەفسانە بایزیدی زیندانیی سیاسیی کورد لە نامەیەکدا بۆ خامنەیی گلەیی و گازندەی خۆی لەهەمبەر دۆخی نالەباری زیندان و ئەشکەنجەی بێ‌بەزەیی‌یانەی بەرپرسانی زیندان، دەربڕێبوو. نووسینی ئەم نامە بووە هۆی بڕینەوەی ١٥ ڕۆژ ژووری تاکەکەسی بۆ ئەفسانە بایزیدی و هەروەها لێدان و ئەشکەنجەی ناوبراو لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی کرمانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هەنگاو، ئەفسانە بایزیدی لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە لە ژووری تاکەکەسی دایە. ئەفسانە بایزیدی زیندانیی سیاسیی کورد، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبە کوردییەکان"، دەسبەسەر کرا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە