ڕووداوی کار گیانی کرێکارێکی بانەیی ئەستاند

٩ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٢١:٢٩
هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بانە لە شاری سلیمانی باشووری کوردستان بە هۆی بەربوونەوە لە ئاسانسۆر گیانی لە دەستدا.   بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئەمرۆ چوارشەممە ٩ی خاکەلێوە، کرێکارێکی خەڵکی بانە لە بازاڕی دولار فرۆشانی سلێمانی لە قاتی چوارەمی بینایەک بەر بوویەوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.   هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٤٥ ساڵەی (ئەنوەر خالیدی) خەڵکی بانە ڕاگەیاندووە.   هەزاران هاووڵاتیی خەڵکی ڕۆژهەڵات بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار لە ڕۆژهەڵات روویان لە باشووری کوردستان کردووە و ساڵانە چەندین کەسیان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە