سەردەشت/ کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بوو بە قوربانی
١٠ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٢١:٤٥
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خێزاندار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لەشاری سەردەت بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) و بە پشتبەستن بە تۆۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لەناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەران کردووە کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندرار بووە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردە (ئومید گەوهەری) تەمەن ٣٦ ساڵ ڕاگەیندراوە کە خێزاندارە.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری (هەنگاو٠، لەماوەی ساڵی ڕابردووی هەتاویدا ١٤٣ کۆڵبەری کورد کوژراون و یان بریندار بوون.