گیان لە دەست دانی کۆڵبەریکی تەمەن ٦٥ ساڵ

١٢ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٥:٠٩
هەنگاو: کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە، کۆڵبەریکی تەمەن ٦٥ ساڵی کورد بەناوی (عەبدووڵڵا) و ناسراو بە (عەبدول) لە بەرزاییەکانی ناوچەی بەیتووشی سەردەشت بەر بوویەوە و لەئەنجامدا گیانی لە دەست دا. بە وتەی شایەتحاڵێک، ئەو کۆڵبەرە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ سەردەشت گوێزراوەتەوە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەماوەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا ١٤٣ کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەست داوە و یان بریندار بوون.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە