کچێکی لاوی کورد، خۆی کوشت

١٢ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٥:٤٥
هەنگاو: کێشە بنەماڵەیی، کچێکی کوردی ناچار بە خوکوژی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، کچێکیکوردی خەڵکی گەڕەکی مەردۆخی مەریوان خۆی هەڵواسی. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوکوژیی ئەم کچە تەمەن ٢٥ساڵانە کە ناسنامەی (ش.غ) ڕاگەیەندراوە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی تۆمار کراوە. سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە لەو بارەوە لە وتووێژێكی تایبەت لەگەڵ هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هۆکاری ئەم خوکوژییەی بۆ کێشەی بنەماڵەیی گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کچە لە ماڵی باوکیدا خۆی کوشتووە. دەوترێ کە ئەم کیژە کوردە پاش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، نەتوانراوە کە پێش بە مردنی بگیردرێت و گیانی لەدەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە