ڕوونکردنەوەی ماڵپه‌ڕی (هه‌نگاو) سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست
١٣ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠١:٥١
هەنگاو: كۆماری ئیسلامی ئێران له دوایین هه‌وڵه‌كانی خۆی، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی كرده ئامانج.
هه‌وڵ و تێكۆشانی چالاكانی مافی مرۆڤ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، گوشارێكی زۆری بۆ ڕژیم هێنابوو، به تایبه‌ت له دانیشتنه‌كانی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌موو كات ڕه‌خنه‌ی توند له ڕژیم سه‌باره‌ت به پێشێل كرانی مافی مرۆڤ ده‌گیردرێت. بۆیه ڕژیم له‌م ماوه‌یه هه‌وڵی دا كه به ناردنی هه‌ندێ هه‌واڵی ناڕاست و دوور له ڕاستی، ڕه‌وایی ئه‌و رێكخراوانه بخاته ژێر پرسیار.
به‌ڵام به خۆشحاڵیه‌وه و به هاوكاری چه‌ندین ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مافی مرۆڤ، ئه‌و پیلانه‌ی ڕژیم ئاشكرا بوو.
ئێمه‌ش وه‌كوو هه‌نگاو كه‌وتینه به‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ڕژیم و به‌داخه‌وه له‌م ماوه هه‌واڵێكی ناڕاست سه‌باره‌ت به گیراوێكی كورد له گرتووخانه‌ی كرمان بڵاو كرده‌وه. هەرچەند (هەنگاو) تەنیا ٦ مانگە دامەزراوە و هەواڵی ئەو بەناو زیندانییە سیاسییە ماوەی ٣ ساڵە لە هەموو ماڵپەڕەکانی مافی مرۆڤی کوردستان و ئیران بڵاو کراوەتەوە و تەنانەت هێندیکیشیان وتویژیان لەگەڵ بنەماڵەی ئەنجام داوە!
هەر بۆیە ماڵپەڕی (هەنگاو) بە پێویستی دەزانێت له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕوونکردنەوەوە وێڕای داوای لێبوردن له هه‌موو خوێنەران و بەردەنگانی خۆی ڕابگەیەنێت كه ئه‌و هه‌واڵه دوور بووە له ڕاستی.
بنەمای کاریی ئێمه وه‌كوو (هه‌نگاو) ئه‌وه‌یه كه هه‌مووكات هه‌واڵه‌كانی ڕاست و له چه‌ند سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بڵاو بكه‌ینه‌وه. بۆیه له داهاتوودا به جیدیهتێكی زۆرتر و وردبینیه‌كی زیاتر بەدواداچوون له سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كه‌ین كه بە دەستی ئێمە دەگەن.
لە کۆتاییدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە ئەو کەسەی کە ئەو هەواڵانەی بۆ (هەنگاو) و باقی ماڵپەڕەکانی مافی مرۆڤی ناردووە کەسیک بووە کە هەمیشە جێگای متمانە بووە و ئەو ئەگەرەش هەیە کە ئەویش بووبێتە قوربانی ئەو پیلانەی ڕێژیمی ئێران.
دەستەی بەڕێوەبەریی (هەنگاو)
١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی
بەشێک لەو ماڵپەڕانەی کە لەماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا هەواڵی ئەفسانە بایزیدییان بڵاو کردووەتەوە، هەموو هەواڵەکانیان بەبێ ڕوونکردنەوە سڕیوەتەوە و تەنیا لە ئەرشیڤی چەند ماڵپەڕ ئەو هەواڵانە ماونەتەوە کە وینەکانی لێرە دادەنێین.