تەقینەوەی مین، لاوێکی کوردی بریندار کرد
١٤ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٢:٢١
هەنگاو: مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق ئێستاش قوربانی دەگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی خاکەلێوە، لە کاتی گەشت و سەیرانی سێزدەبەدەردا، لاوێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق لە بانە، بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم لاوە کوردە 30 ساڵ تەمەنە، ئیسماعیل عەزیزییان و خەڵکی گوندی کەوپێچ ڕاگەیەندراوە.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە لاقی ئەم لاوە کوردە لە مەچەکی لاقی بەرەو خوار پەڕیوە و هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.