مامۆستایەکی زانکۆ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ عەرەبستان دەستبەسەر کرا

١٤ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٨:٢٦
هەنگاو: مامۆستایەکی کوردی زانینگەکانی مەهاباد بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی" دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، "دوکتور ئەمیر سەلیمی ئەقدەم "مامۆستای زانینگەکانی شاری مەهاباد و فەرمانبەری باڵوێزخانەی عەرەبستانی سعوودی، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی" دەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری (هەنگاو) لە شاری مەهاباد، ئەو مامۆستایە پاش بانگهێشتکران بۆ سمینارێک لە شاری تاران دەسبەسەر و ڕاپێچی بەندیخانەی ئێڤین کراوە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی دوکتور ئەمیر سەلیمی ئەقدەم، ناوبراو بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی" دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا مافی کەڵوەرگرتن لە تەلەفوونی پێ نەدراوە. ناوبراو دەرچووی بواری مافی ئیسلامیی زانینگەی دیمەشق پایتەختی وڵاتی سووریایە و هەروەها لە باڵوێزخانەی عەرەبستانی سعوودی لە تاران سەرقاڵی کاری وەرگێڕان بووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە