تەقینەوەی مین لە ساڵێکدا زیاتر لە ٥٠ قوربانیی لە کوردستان لێکەوتەوە

١٥ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٢:٣٤
هەنگاو: لە ساڵی ڕابردوودا 52 هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵاتدا بە تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون. بەبۆنەی چوارەمی ئاوریل، ڕۆژی جیهانیی وشیارکردنەوە و بەرەنگاربوونەوە مین، ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی مین لە ساڵی ڕابردوودا بڵاو دەکاتەوە. بەپشت بەستن بە ئامارەکانی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ساڵی ڕابردوودا تەقینەی مین لە خۆرهەڵاتی کوردستان ٥٢کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە. ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لەو ماوەیەدا مین و باقی پاشماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق ١٢هاووڵاتیی کوردی کوشتووە و ٤٠کەسی دیکەشی بریندار کردووە. لە نێوان قوربانییاندا چەند منداڵێک هەن کە لەوان دەتوانین ئاماژە بە محەممەد ئەلیاسیتەمەن ٨ساڵ  و خەڵکی سەردەشت بکەین کە بەهۆی تەقینەی مین گیانی لەدەست داوە. ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لەو ماوەیەدا لە هەر کام لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام ٣ کەس، ئورمیە٢ کەس و لە پارێزگای سنەش یەک هاوڵاتی کورد بەهۆی تەقینەی مین و پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراق گیانیان لەدەست داوە. هەروەها ناسنامەی دوو کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران کە لە ئیلام کوژراون ناڕوونە. بەپێی ئامارەکان، ١١هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای سنە، ٩ کەس لە ئیلام، ٨ کەس لە کرماشان و ٧ هاووڵاتیی دیکەش لە ئورمیە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تەقینەی مین بریندار بوون. هەروەها ٥ کەس لە برینداران لەو کەسانە بوون کە سەرقالی پووچەڵکردنەوەی مین بوون بەڵام بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە کە خەڵکی کوێن.   لیستەی کوژراوەکان a11 لیستەی بریندارەکان a22 a33   کەڵکوەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپیدراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە