مەریوان/ ژینگەپارێزێکی دیکە دەستبەسەر کرا
١٥ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٢٢:٥٨
هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوان یەکێکی دیکە لە ژینگەپارێزانی ناڕازی لەهەمبەر چاڵكردنی زبڵی شاری مەریوان لە ناوچەی گەشتیاریی "دەڕە سماقان"یان دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خاکەلێوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوان ژینگەپارێزێکی دیکەی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری مەریوان ناسنامەی ئەو چالاکە ژینگەپارێزەی "حەسەن دڵئەنگیز" ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتڵاعاتییەکان کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر دوکانی حەسەن دڵئەنگیز و دەستبەسەریان کردووە.
پێشتر دەیان چالاکی ژینگەپارێز و لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نیسبەت چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لەناوچەی گەشتیاریی "دەڕە سماقان" دەستبەسەر کرابوون.