دەستبەسەرکرانی ٧ ژینگەپارێز لە مەریوان
١٦ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٣:٣٤
هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری مەریوان ٧ کەس لە ژینگە پارێزانی ئەوشارەیان دەستبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە (هەنگاو) ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمڕۆی شاری مەریوان گەیشتووە ٧ کەس.
ئەو ژینگە پارێزانە کە دەستبەسەرکراون لەو کەسانە بوون کە پێشتر بە بۆنەی کۆکردنە و چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لە ناوچەی گەشتیاری "دۆڵی سماقان" ناڕەزایەتیان دەربڕیبو
ناسنامەی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون بۆ (هەنگاو) ئاشکرا بووە، لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەدرێ:
١_ حەسەن دڵئەنگیز
٢_ شەریف باجور
٣_ نازار حەق پەرەست
٤_ هیوا مەنوچێهری
٥_ فایەق ڕاوش
٦_ ئیدریس ڕاوند
٧_ مەزهەر موعینی
پێشتر دەیان چالاکی ژینگەپارێز و لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نیسبەت چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لەناوچەی گەشتیاریی “دۆڵی سماقان” دەستبەسەر کرابوون.