له رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مین، ئه‌و چه‌كه داپڵۆسێنه‌ره دیسان له كوردستان قوربانیی لێكهوتهوه
١٦ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٤:٠٦
هه‌نگاو: له رۆژی جیهانیی روونكردنه‌وه له‌مه‌ڕ مه‌ترسییه‌كانی مین، ئه‌م چه‌كه پڕمه‌ترسییه بووه هۆی كه‌مئه‌ندام بوونی هاووڵاتییه‌كی كورد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، ته‌قینه‌وه‌ی مین له گوندی شۆشمێی نه‌وسوو بووه هۆی له‌ده‌ستدانی پێی وهرزێڕێكی كورد.
هه‌واڵنێری هه‌نگاو له نه‌وسوو شوناسی ئه‌م وه‌رزێره تەمەن ٤٧ ساڵه‌ی، محه‌ممه‌د شوكری كوڕی ئه‌حمه‌د راگه‌یاند. كاتێك ناوبراو له‌نێو باخه‌كه‌یدا سه‌رقاڵی كار كردن بووه، میینهكهی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به گوته‌ی یه‌كێك له نزیکانی محه‌ممه‌د شوكری، ناوبراو ئێستا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری کرماشاند له ژێر چاودێری پزیشكیدایه و پێیه‌كی بڕاوه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د شوكری ٤٧ ساڵه خه‌ڵكی گوندی شوشمێ و دانیشتووی شاری نهوسووه.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، ساڵی ڕابردوو ٥٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژراون یان بریندار بوون.