بۆکان/ درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان
١٧ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٨:٥٧
هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی سیستماتیکی هاووڵاتیانی کورد لە بۆکان، هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران لاویکی خەڵکی بۆکانیان دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری بۆکان ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی (وەلی حەسەنزادە) ڕاگەیاندووە.
هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.