دەستبەسەر کرانی کچێکی کورد بە تۆمەتی پۆشینی جلی کوردی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان

١٨ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٢٢:٢٥
هەنگاو: کچێکی لاوی کورد لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەر و پاش ئازاد کران چەندین جار بانگهێشت و هەڕەشەی لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، حەوتوویەک پاش نەورۆز، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران کچێکی لاویان لەگەڵ باوکی بانگهێشت و دەستبەسەر کردووە. هەواڵنێری (هەنگاو) لە سەوڵاوا ناسنامەی ئەو کچە کوردەی (چنار حوسێنی) کچی تەها ڕاگەیاندووە. چنار حوسێنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت و هاوڕێ لەگەڵ باوکی دەستبەسەر و پاش یەک ڕۆژ ئازاد کراون. ناوبراو دوای ئازادی جەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە و هاوکات هەڕەشەشی لێکراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە،  چنار بە هۆی پۆشینی جلی کوردی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان لە ڕوێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بانگهێشت و دەستبەسەر  کراوە. چنار دانیشتووی ئیسفەهان و خەڵکی گوندی بۆڕیەری سەوڵاوایە کە بۆ جاری جوارەم بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە