تەقینەوەی مین لە مەریوان ٣ قوربانی لێکەوتەوە

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٢:٤٣
هەنگاو: تەقینەوەی مین ئەمجار هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێرانی کردە ئامانج و بەرپرسێکی نیزامیی بریندار کرد و دوو سەربازی کوردیشبە سووکی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی خاکەلێوە، تەقینەوەی مین لە نزیکەی پاسگای کانی کن سەر بە مەریوان، لاقێکی ئەفسەرێکی نیزامیی هێزی ئینتیزامی حکومەتی ئێران کە خەڵکی شاری خومەین بوو پەڕاند. ناسنامەی ئەو کەسە " پ . ئا " ڕاگەیەندراوە. تەقینەی ئەم مینە چێندراوەی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق هەروەها دوو لاوی کورد کە سەرقاڵی تێپەڕکردنی ماوەی زۆرەملێی خزمەتی گشتی بوون بە سووکی بریندار کردووە. ئەم دوو لاوە کوردە خەڵکی کامیاران بوون. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا تەقینەوەی ٤ مین ، قوربانیبوونی ٦ کەسی لە کوردستان لێکەوتووەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە