دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە بۆکان

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٤:٥٩
هەنگاو: پێنجەمین هاووڵاتیی کورد لە سەرەتای بەهارەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو به ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی )هەنگاو)، ڕۆژی چوارشەممە ١٥خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان لە سنووری قاسمە ڕەش لە سەردەشت لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردە محەممەد شەریفی بۆکانی کوڕی قادر و ٣٣ساڵ تەمەن ڕاگەیەندراوە. ئەم ڕاپۆرتە هەروەها باس لەوە دەکات کە محەممەد ڕۆژی هەینی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان. لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کوردی دیکەش لە بۆکان دەستبەسەر کراون. وەلی حەسەنزادە، ڕەئووف جەلیلی، سەعید ڕەشیدزادە و ئامانج ڕەسوولی، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی خەڵکی بۆکانە کە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتەکانی پێشتردا باسی لێوەکردوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە