دەستبەسەرکرانی ١٨ هاووڵاتیی کورد لەماوەی ١٥ ڕۆژدا
٢٠ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٩:١٧
هەنگاو: لەماوەی دوو حەفتەی یەکەمی ئەمساڵی هەتاوی، دەیان چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد دەستبەسەر و یان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،ئەو هاووڵاتیانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان، سەوڵاوا، مەهاباد و بۆکان بوون.
لەو ڕێژەیە ٢ کەسیان ژن و ١٦ کەسیان پیاو بوون.
٨ کەس لەو کەسانەی کە دەستەسەر کراون بە دانانی بارمتە ئازاد و چارەنووسی ١٠ کەسی دیکەیان نادیارە.
هەروەها، لەو ماوەیەدا دەیان چالاکی فەرهەنگی، سیاسی و مەدەنیی کورد بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
ناو و ناسنامەی تەواوی ئەو ١٨ هاووڵاتییە کوردە لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو) تۆمار کراوە.