برینداربوونی کۆڵبەرێک و بە کوشت‌چوونی ٧ ئەسبی کۆڵبەران لە سەردەشت

٢٠ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٢٢:٢٩
هەنگاو: تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ئەمنیەکانی ئێران لە کۆڵبەرانی خەڵکی سەردەشت، برینداربوونی کۆڵبەرێک و زەوت‌کردنی بارەکانیانی لێ کەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، شەوی ڕابردوو ١٩ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە دەوروبەری گوندی "بێتووش"ی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا یەکیان بریندار بوو. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی کە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، "ڕزگار" خەڵکی گوندی "کۆڵەسە" ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو دەستڕێژییەدا ٧ ئەسپی کۆڵبەرانیش بە کوشت چوون. هەروەها تێکڕای باری ئەو کۆڵبەرانە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە زەوت کراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە