ڕاپۆرتی وێنەیی (هەنگاو) لە ژیانی کۆڵبەرانی هەورامان
٢١ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٣:٢١
هەنگاو: ژیانی دژوار و تاقەتپڕووکێنی کۆڵبەرانی هەورامان (دەرەکێ) لە ڕوانگەی کامێرای هەنگاوەوە.
ئاماری کۆڵبەرانی سنووری تەتە هەڵکەوتوو لەنێوان دوو پارێزگای سنە و کرماشان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی باشوور، جاری وا هەیە هەتا چوار هەزار کەس زیاد دەکا و بۆ هێنانی کۆڵ ڕۆژانە دەبێ ٩ کاتژمێر ڕێگا ببڕن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هەنگاو ، کۆڵبەرانی کورد لە سنووری تەتە بۆ هەڵگرتنی بارەکانیان دەچنە شوێنێک بە ناوی "هانەو تێ" لە قایمقامی خورماڵ سەربە پارێزگای هەڵەبجە و بۆ هەر کۆڵێک کە کێشەکەی لە نێوان ٢٥ هەتا ٣٢ کیلۆگرامە، ١٥٠ هەزار تمەن وەردەگرن.