خوکوژیی کچێکی کورد لە گۆلی زرێبار

٢١ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٥:٥٩
هەنگاو: تەرمی کچێکی کورد کە خۆکوژیی کردبوو، لە گۆلی زرێبار دۆزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی ڕابردوو، تەرمی کچێکی ٢٤ ساڵ تەمەنی کورد کە ناسنامەی شیما ئاداک ڕاگەیەندراوە لە گۆلی زرێبار دۆزراوەتەوە.
ئەم کچە کوردە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی، سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لە ماڵی باوکی چووبووە دەرێ و نەگەڕابووەوە.
شیما، خەڵکی گوندی سلێن و دانیشتووی شاری مەریوان بووە.
تەرمی ئەم کچە کوردە، ٢٠ی خاکەلێوە، پاش دوو حەوتوو لە گۆلی زرێبار دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەو بارەوە بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاوی ڕاگەیاند: " شیما بە هۆی پێشگرتن بە پێکهێنانی ژیان لەگەڵ خۆشەویستەکەی و هەروەها ناچاکردنی بەزۆرەملێی بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ کەسێکی تر ، خۆکوژیی کردووە. " ناسنامەی ئەو کەسانە لەلایەن ماڵپەڕیافی مرۆڤیی هەنگاوەوە پارێزراوە.
 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە