تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم، گیانی هاووڵاتییەکی کوردی ستاند

٢٣ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٨:٥٣
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی ئێران لە کاسبکارێکی کورد، منداڵێکی بێ بەش لە نازی دایکی، بێ باوک کرد. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، هێزەکانی حکوومەت لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە گوندی "چۆمان" هاووڵاتییەکی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و گیانیان لێ ستاند. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش پێکانی سەری بریندار بووە و ئیجازە نەدراوە کە خەڵک نزیک بکەونەوە و دواجار بەهۆی درەنگ گەیشتن بە نەخۆشخانە، گیانی لە دەست داوە. ئازاد مەحموودی، ٢٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی جی چۆران، خاوەنی منداڵێکی دوو ساڵان، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەیە. خێزانی ئازاد، ماوەیەک پێش گیانی لەدەست داوە و بەم شێوەیە منداڵەکەیان لە نازی دایک و باوک بێ‌بەش بوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە