بێ‌حورمەتیی ڕێژیمی ئێران بە لاوانی کورد

٢٤ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٣:٢١
هەنگاو: سێ لاوی کورد لە پارێزگای ئیلام مەسینە بە سەر و ملیاندان هەڵواسرا وە و بە نێو شاردا گەڕێندراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە، سێ لاوی کوردی خەڵکی دێهلوڕان سەربە پارێزگای ئیلام، لەژێر ناوی "ئەرازل و ئەوباش" لە حاڵێکدا کە مەسینە بە سەر و ملیاندا هەڵواسرابوو، بە نێو شاری دێهلوڕاندا گەڕێنراون. هێزی ئینتزامیی ڕێژیم لە دێهلوڕان ڕایگەیاندووە، ئەو کارەی بە حوکمی "دادستانی"ی ئەو شارە ئەنجام داوە. ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتگەلێکی وەکوو "شەڕفرۆشی، قەمەکێشان" لەلایەن دادگای دێهلوڕانەوە مەحکووم کراون. "قازیی دادگای دادستانیی ڕێژیم" ئەو کارە بە "تەمێ‌کردن" ناوبردووە و حوکمی لەو چەشنەی وەکوو هاویشتنی مەسینە بە سەر و مل لاوان و هاووڵاتییان و سەرخستنیان بەسەر ئاژەڵەکان و گەڕاندن بە نێو شوێنە گشتییەکاندا، وەکوو سووکایەتی پێ کردنی بەسەریاندا دەسەپێنێت. بەگوێرەی "یاسای ٦١٨ی سزای ئیسلامی" ئەو کەسانەی کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەندامانی کۆمەڵگا، یان بە جووڵەی ناشایست ببنە هۆی تێکدانی ئاسایش و ئەمنیەتی گشتی، بە زیندان و لێدانی قامچی سزا دەدرێن.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە