بەربوونەوە لە بەرزایی، گیان لەدەست دانی کرێکارێکی کوردی لێ کەوتەوە

٢٤ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٩:٠٦
هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەقز، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار، بەربوونەوەی کرێکارێکی کوردی لە بەرزایی لێ کەوتەوە. ئەم کرێکارە کوردە کە ناسنامەی ب.ع ڕاگەیەنراوە، لە بینایەکی نیمەکارە لە نهۆمی پێنجەمەوە بەربووەتەوە و گیانی لەدەست داوە. ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی کار تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیان لەدەست دەدەن، یان بریندار دەبن.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە