کوژرانی کاسبکارێکی دیکەی کورد لە سەقز

٢٤ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٩:٥٣
هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنیەکانی شاری سەقز تەقەیان لە ئوتومبێلی دوو هاووڵاتیی کورد کرد و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو کاسبکارە کە گیانی لە دەست داوە "عەتا حوسێنی" تەمەن ٢٨ ساڵ و ناسراو بە "عەتا ڕیخلەویە" ڕاگەیاند. هێزە ئەمنیەکانی سەقز لە ناوچەی سەرشێو تەقەیان لەو کاسبکارانە کردووە و لە ئەنجامدا عەتا حوسێنی ٣ گولە بەر سەر و سینگی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. ڕۆژی ڕابردووش هێزە ئەمنیەکانی شاری بانە، تەقەیان لە کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە کردبوو و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە