کۆڵبەرێکی کورد لە بانە بە هۆی سێلاوەوە گیانی لە دەست دا

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٠:٥٠
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو پاش بارانە بە لێزمەکانی شار بانە و هاتنی لافاو، کۆڵبەرێکی کورد لەنێو ئاودا خنکا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد لە کاتی پەڕێنەوە لە چۆمی "بروێش‌کانی" بەهۆی هاتنی لافاو گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناوی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "والید مەحموودی" خەڵکی گوندی "شەشە"ی بانە ڕاگەیاندووە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە ئەمڕۆ لە گوندی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە