دوو هاووڵاتیی یارسان بە هۆی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا + وێنە

٢٨ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٣:١٧
هەنگاو: دوو برای یارسانی لە پارێزگای کرماشان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر سیاسەتەکانی حکومەتی ئێران، ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، دوو برای پێڕەوی ئایینی یاری بەناوکانی "مەهدی و ئێحسان فزوونی"، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٤یی خاکەلێوە، ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و دەست لەجێ گیانیان لە دەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، ئەو دوو برایە کە دانیشتووی بەخشی "سەرفیرووز ئاوا" بوون، لە چالاکانی ئایینی یاری بوون و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ڕێکخستنی کۆبوونەوە مافخوازانەکانی لایەنگرانی ئایینەکەیان لە پارێزگای کرماشاندا هەبووە. بە وتەی لایەنگرێکی ئایینی یاری، لە ساڵی ڕابردوودا ئەو دوو هاووڵاتییە چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە و دوو جاریش هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە. ئەو سەرچاوە ڕاشیگەیاند، خۆکوژیی ئەو دوو برایە لەگەڵ گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ سەریان هاوکات بووە. هەروەها ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویش دوو زیندانیی لایەنگری ئایینی یارسان بەناوەکانی "حەسەن ڕەزەوی و نیک‌موراد تاهیری" لە زیندانی هەمەدان پاش بێ‌حورمەتی بە ئایینەکەیان لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٢ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو بێ‌حورمەتییانە لە بەرانبەر پارێزگاریی ئەو شارە دەستیان دایە خۆکوژی و گیانیان لە دەست دا.   17951850_721932944644306_5142887820305247367_n 17952447_721932931310974_2401031262770690185_n

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە