کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەست دا

٢٨ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٥:١٠
هەنگاو: بەپێی هەواڵی ماڵپەری (هەنگاو) ئەمڕۆ دووشەممە کۆڵبەرێکی گەنجی دانیشتووی گووندی (ژیوار)ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە لە کاتی کۆڵبەریدا لە شاخ بەر بووەتەوە و گیانی لەدەست داوە.
پەیامنێری ماڵپەڕی (هەنگاو) لەم بارەوە ئاشکرای کردووە ئەو ڕووداوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە کەلی (تەتە)ی هەورامان بەر بووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە ناوی (نەزیر ئەداک) و تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی (ژیوار)ی سەر بە شاری سەوڵاوا بووە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە هەتا ئێستا لە ناچە جیاجیاکنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣١ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و کە نزیکەی دە کەسیان ڕاستەوخۆ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و هاوکات ٣٩کۆڵبەری دیکەش بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان و بەربوونەوە لە شاخ و ڕنووی بەفر بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە