ئورمیە/ کوردێک سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٥:٤٠
هەنگاو: دادگایەکی شاری ئورمیە  سزای زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆڕشی ئورمیە  هاووڵاتییەکی کوردی بە ناسنامەی (بەشیر پیرماوانە) بە ٥ سال مانەوە لە زیندان سزا دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە و بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لەڕێگای ئەندام بوون لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە. بەشیر پیر ماوانە دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی ئورمیەیە و ئێستا لە بەندی ١٣ی گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە کە تایبەتە بە بەندکراوانی ئاسایی ڕاگیراوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٤ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٥ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئورمیەوە دەستبەسەر و لەوکاتەوە تا ئێستا لە ئیدارەی ئیتلاعات و گرتووخانەی (دەریا)ی شاری ئورمیە ڕاگیراوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە