کوژرانی کاسبکارێکی کامیارانی بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاخ

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٦:١٦
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد، کوژراوی شۆفێرەکی لێکەوتەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە (هەنگاو)، ڕۆژی پێنج‌شەمە، بیست و چواری خاکەلێوە، هێزە ئینتزامییەکانی شاری کامیاران لە نزیکی ئاوایی (ئافڕیان) تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییەکی کورد کردووە و کوشتوویانە. هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو کەسەی (مەهدی جەمشیدی) کوری حسەین و تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیاندووە. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئینتزامی لە حالێکدا تەقەیان لەو کاسبکارە کردووە کە ئۆتۆمبێلەکەی هیچی تێدا نەبووە و تەنها بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاغ داویانەتە بەر دەستدڕێژی گوللە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە