سەردەشت .. تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٨:١٣
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە یەکێک لە گوندەکانی سەردەشت هاووڵاتییەکی کوردی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئەمڕۆ سیشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی سەردەشتی دانیشتووی گوندی (مەزرا) بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو. هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری سەردەست ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی (حوسین مام ڕەسووڵی) راگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەئێستادا ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە