ژنێکی کرێکار قامکەکانی لەدەست دا

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠١:١٩
هەنگاو: بە هۆی ڕووداوی کارەوە لەیەکێک لەگارکەکانی شاری کامیاران، ژنێک قامکەکانی پەڕی. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، ژنێکی کرێکاری کورد لە کارگەیەکی (بەرهەم هێنانی نایلۆن)  لەشاری کامیاران بە هۆی ڕووداوی کارەوە قامکەکانی دەستی چەپی پەڕی. هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو ژنە کرێکارەی "فەرزانە نام خاسی" خەڵکی گوندی کاشتەر و دانیشتووی کامیاران ڕاگەیاندووە. دەستی چەپی ئەو ژنە لەکاتی ئیش کردن لە نێو یەکێک لەئامێرەکان گیری کردووە و هەر بەو هۆیەشەوە قامکەکانی لە دەست داوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزانە دوای چەند ڕۆژ ڕاگیران لە نەخۆشخانە، ڕۆژی ڕابردوو گەڕێندراوەتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە