بەردەوامیی تراژیدیای خۆ سووتاندنی ژنان

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٨:٤٥
هەنگاو: ژنێک لە یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا. تراژیدیای خۆسووزی ژنان بەهۆی گوشار و زەختی کۆمەڵایەتی له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لەم ڕۆژانەی دواییدا ژنێک لە ناوچەی ئورمیە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ژنێک بە ناوی ویدا عەبدۆڵا زادە کچی موزەفەر عەبدوڵا زادە له گوندی کۆسە ئەحمەدی ناوچەی کناربەرڕۆژی ورمێ ئاوری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە هەنگاو گەیشتوون ناوبراو بەهۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لەبارەی ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستی خۆی کە خوازبێنی لێ کردووە هاوسەر گیری بکات دوو ڕۆژ پێش خۆی سووتاندووە و ڕۆژێ دواتریش بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. شیاوی باسە ویدا ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە  ئاگری له جەستەی خۆی بەرداوە کە دوای ئەوە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە دوێنێ له یەکێک له نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە