دوو هاووڵاتی لە زیندانەکانی لورستان لە سێدارە دران

٣ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٤٨
هەنگاو: سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی لە زیندانەکانی برووجرد و خوڕەم ئاوای پارێزگای لوردستان جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی "کووهدەشت" بەناوی "مەهدی میرزایی" ناسراو بە "میتی" تەمەن ٢٩ ساڵ لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لەلایەن "دەزگای قەزایی"ی حکوومەتی ئێرانەوە سزای ئیعدامی بەسەردا سەپاوە و لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە زینداندا بووە. لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پارێزگای لوردستان لە زیندانی ناوەندیی برووجرد جێبەجێ کرا. ناوی ئەو هاووڵاتییە "مەحموود بەراتی" ڕاگەیەنراوە کە بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە