تەقینەوەی مین لە کوردستان دیسان قوربانی لێکەوتەوە

٥ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٠٢
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی کردە قوربانی. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی بانەمەڕ، تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی دەوروبەری گوندی (بێمزورتێ) لە شاری شنۆ بووە هۆی پەڕینی لاقی هاووڵاتییەکی کورد. ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە (مەولوود عەزیزی ) تەمەن ٣٠ ساڵ ڕاگەیەنراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی تەقینەوەکەوە لاقێکی لە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە