قەسر شیرین/ برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین

٧ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٥:٤٤
هەنگاو: بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە قەسر شیرینی پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەکی کورد بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۶ی بانەمەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی قەسر شیرین لە کاتی کارکردن بە بۆڵدێزەر و بەرکەوتنی شەپۆلی ئەو تەقینەوەیە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە پێنجەمین تەقینەوەیە کەلە مینە بە جێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق ڕوو دەدات و بە هۆیەوە ۲ هاووڵاتی بریندار بوون. هەروەها لەو تەقینەوانەدا ۱۰ سەر لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان بە کوشت چوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاویدا، ۵۷ حاڵەتی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق هاتووەتە ئاراوە کە بەو هۆیەوە ١٢ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ۴۵ی دیکەش کەم‌ئەندام و بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە