بەکوشت چوونی ئەسپی کۆڵبەران لە پیرانشار

٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢٢:٥٧
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری پیرانشار لانیکەم ١٠ سەر ئاسپی کۆڵبەرانیان کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "سێ چۆمان"ی پیرانشار، پاش زەوتکردنی ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، بە زەربی گوللە کوشتیانن. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە، ئەو کۆڵبەرانە هیچ بارێکیان پێ نەبووە و تەنیا بەهۆی ئەوەی کە ئەو ئەسپانە ماڵ و سامانی کوردەکان بووە، زەوتیان کردوون و پاشان کوشتوویانن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین جار ئەسپی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەردەشت و ... لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە کوشت چوون، یان بارەکانیان زەوت و ئاگریان تێ بەر داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە