پاوە/ ۵ هاووڵاتیی کورد بەدانانی بارمتە ئازاد کران
١٢ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٩:٤٦
هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پاوە پاش ٢٠ ڕۆژ ڕاگیران لە گرتووخانەی کرماشان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ۵ هاووڵاتیی خەڵکی پاوە کە ڕۆژانی یەکشەممە و سێشەممە ٢٠ و ٢٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بۆ ئازادکرانی کاتیی هەر یەک لەو هاووڵاتییانە بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە دانراوە.
ناسنامەی ئەو کەسانە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ جونەید هیدایەتی
٢_ فەرید ئەحمەدی
٣_ سۆران ئەحمەدی (برای فەرید)
٤_ دڵسۆز محەممەدی
٥_ ئەرسەلان ئەحمەدی
ئەو ۵ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی ئێران" دەستبەسەر و لە گرتووخانەی سیاسی (مەیدان نەوت) لە شاری کرماشان ڕاگیرابوون.