مەریوان/ برینداربوونی ٢٠ کۆڵبەر + وێنە
١٣ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢١:٠٣
هەنگاو: لە ڕووداوێکی وەرگەڕانی مینیبووسێکی هەڵگری کۆڵبەران لە شاری مەریوان ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ، مینیبووسێکی هەڵگری کۆڵبەرانی گوندی ''مڕانە''ی سەربە شاری مەریوان وەرگەڕا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، لەو ڕووداوەدا ٢٠ کۆڵبەری خەڵکی گوندی مڕانە بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەتا ئێستا ناو و ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە نەزانراوە.
ئەو مینیبووسە بەهۆی لە دەست دانی گێڕەی ڕاگر لە بەرزایییەکانی گوندی سیاوناو تووشی ئەو ڕووداو بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان دۆخی تەندروستیی پێنج کەس لەو کۆڵبەرانە ناجێگیرە کە توندی بریندار بوونە.