کرماشان/ کوژران و برینداربوونی ٣ ژن لە یەک ڕۆژدا

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٥٥
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای کرماشان دوو ژن بە تەقەی نزیکانی خۆیان کوژراون و یەکێکیش بە توندی بریندار بووە. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ، گەنجێک لە یەکێک لە شەقامەکانی شائاباد تەقەی لە دوو ژن کرد کەلە ئەنجامدا کچێکی لاو دەست لە جێ گیانی لە دەست دا و دایکیشی بە توندی بریندار بوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، ئەو بکوژە پاش ڕەتکرانەوەی داخوازیی هاوسەرگیرییەکەی لەلایەن کچەکەوە، تەقەی لە کچەکە و هەروەها دایکیشی کردووە. لەلایەکی دیکەشەوە، هەر لەو ڕۆژەدا پیاوێک، هاوژین و برایەکی لە گەڕەکی ''ئیلاهییه''ی کرماشان، بە گوللـە کوشت.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە