خۆکوژی پیاوێکی تەمەن ٦٠ساڵ+ وێنە

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٣:٣٢
هەنگاو: پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سنە بەهۆی کێشە و گرفتی تاکەکەسییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، بەساڵاچوویەکی تەمەن ٦٠ساڵان له گوندی "سەرهوویە" سەربەناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دایە خۆی کوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری (هەنگاو) شوناسی ئەم پیاوە تەمەن ٦٠ساڵەی بە کەریم جەمشیدی ڕاگەیاندووە. بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەیێکی بڕواپێکراو، ناوبراو له باخەکەی خۆیدا لە ئاوایی سەرهوویە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە