کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە لە شنۆ

١٥ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٤٧
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە کۆڵبەران و کاسبکاران، کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی لێ کەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ، ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ، تەقەیان لە کاسبکاران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ ناوی ئەو کۆڵبەرەی کە کوژراوە، ''نوورەدین ئیبراهیمیان'' خەڵکی گوندی ''ئاڵکاوێ'' ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، ژمارەیەک کاسبکاری دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناوەکانیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە