ئێران/ کوردێکی خوراسانی لەسێدارە دا

١٦ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٦:٤٥
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لەپارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بەڕێوە چووە. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٤ی بانەمەڕ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خوراسان لە زیندانی ناوەندیی شاری مەشهەد بەڕێوە چوو. ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە (مێهدی . ح) راگەیندراوە. مێهدی کە تەمەن ٣٠ ساڵ بووە خەڵکی شاری چناران سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییە کە لە ٥٠ کیلۆمەتری مەشهەد هەڵکەوتووە. ناوبراو، ٢ ساڵ بەرلەئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاواکەناکنی خوراسان بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو هاووڵاتییە کوردە ٢ سالە کە لە گرتووخانەی ناوەندیی مەشهەد ڕاگیرابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە