کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی سەوڵاوا گیانی لە دەست دا

١٧ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٧:١٧
هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شارستانی سەوڵاوا بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە دەوروبەری شاری تاران گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی ''پایگەلان''ی سەربە شارستانی سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١۶ی بانەمەڕ، بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە بینایەک لە شارێکی دەوروبەری تاران گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری هەنگاو، ناوی ئەو کرێکارەی ''مەسعوود شێر محەممەدی'' تەمەن ٢٣ ساڵ راگەیاندووە. ناوبراوی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بیناکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام بەهۆی توندیی برینەکەیەوە پاش ٣ کاتژمێر گیانی لە دەست داوە.     پێشێلکاریی مافی کرێکارانی کوردستان/ ڕاپۆرتی ١ی مای

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە