٢٧٠ بەندکراو بە هۆی تاوانە کۆمەڵایتتەیاکن لە گرتووخانەکانی پارێزگای سنە راگیراون

٢٠ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠١:٥٤
هەنگاو: بەرپرسێکی بەندیخانەی سنە ڕایگەیاند ٢٦٩ کەس بە تاوانی کۆمەڵایەتی  لە بەندیخانەی ئەو شارە دان و ٢٢٠ بەندکراو لە ساڵی ڕابردو ئازاد کراون. ئیسحاق ئیبراهیمی، بەرپرسی گشتی بەندیخانەی پارێزگای سنە بە هەواڵدەری حکومەتی تەسنیمی ڕایگەیاندوە: "ئێستا ٢٦٩ کەس بەندکراو بە تاوانی کۆمەڵایەتی لە بەندیخانەی پارێزگای سنە ماوەی حوکمی خۆیان تێپەر دەکەن، ٢٠٥ کەس بە هۆی سزای ماڵی و ٥٢ کەس بە هۆی نەبوونی توانایی دانی مارەیی و ٢٣ کەسیش بە تاوانی ڕووداوی هاتووچۆ و روداوی کار بەند کراون". بە وتەی ئەو کەسە خەڵکی خێرخواز لە سەرەتایی ئەمساڵەوە ١٨ بەندکراوی تاوانی کۆمەڵایەتیان لە بەندیخانە ڕزگار کردووە. ئیبراهیمی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئازادی بەندکراوانی تاوانی کۆمەڵایەتی لە لایەن خەڵکی خێرخوازەوە بە پێی ساڵی ڕابردوو ٣١ لە سەد زیادی کردووە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە