تاران/ دووەمین کرێکاری کورد گیانی لەدەست دا

٢١ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٥:٥٦
هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە لەشاری تاران گیانیان لە دەست داوە. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کرێکاریکی کورد لەشاری تاران بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی کە دانیشتووی شاری دەماوەند بووە، (ئەسعەد مستەفایی) ڕاگەیاندووە. ئەسعە دوای ئەوەی کە بە هۆی تەزووی کارەبا تووشی رووداو دەبێت، پێش ئەوەی بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە. ڕۆژی هەینی ١٥ی بانەمەڕی، کرێکارێکی دیکەی کورد بە ناسنامەی "مەسعود شێرمحەممەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ لەشاری تاران بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا بوو. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەماوەی ساڵی رابردوودا ٧٣ کرێکاری کورد بە هۆی رووداوی کار گیانیان لە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە