ناڕوونیی چارەنووسی دوو لاوی کورد پاش یەک مانگ دەسبەسەرکران

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٥:٠٣
هەنگاو: دوو چالاکی کوردی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پاش یەک مانگ دەسبەسەرکران لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، مانگێک پێش ئێستا دوو چالاکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام بە تۆمەتی ''ئەمنیەتی'' لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر کران و هەنووکە پاش مانگێک دەسبەسەرکران، چارەنووسیان ناڕوونە. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو چالاکە کوردانەی ''هیوا کیانی و مەهدی ساڵحی'' ڕاگەیاندووە کەلە بواری داکۆکی لە مافی منداڵان و کرێکارانی کورددا لە تۆڕی تێلێگرام چالاک بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە