پۆلیسی فەتا هاووڵاتییەکی کوردی دەسبەسەر کرد

٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢١:٥٥
هەنگاو: بەرپرسی پۆلیسی فەتای پارێزگای سنە، هەواڵی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی بڵاو کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو و بە پشت بەستن بە ئیلنا، سەرهەنگ فەرامەرز شاکری بەرپرسی پۆلیسی فەتای پارێزگای سنە، ڕاگەیاندووە؛ هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەسبەسەر کراوە. ئەو هاووڵاتییە ژنێکی خەڵکی شاری سنە بووە و وتوویەتی ئەو وێنانە لە هەژمارە ساختەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە و کاری خۆی نەبووە. پۆلیسی فەتا ناوی ئەو ژنە دەسبەسەر کراوەی بڵاو نەکردووەتەوە بەڵام ڕوونی کردووەتەوە کە خەڵکی شاری سنەیە و لە ڕابردووشدا تووشی ئەو ''تاوان''انە بووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە